شارپرێس:
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەقەزای کفری دوو برا بەچەقۆ هێرشیانکردوەتەسەر خێزانێکو بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 21 ساڵ کوژراوەو سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەش برینداربون، پۆلیس دەڵێت، "یەکێک لەتۆمەتبارەکان دەستگیرکراوەو بەدوای ئەوی دیکەدا دەگەڕێن".
عەقید عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی ئیمام محەمەد لەقەزای کفری، ڕوداوێکی کوشتنو برینداربون ڕویداوە".
لەڕاگەیهندراوێکدا وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی، "دوو گەنج کە برای یەکترن، بەهۆی کێشەیەکی پێشینەوە، بەچەقۆ هێرشیانکردوەتەسەر ماڵێک".
پۆلیسی گەرمیان دهڵێت، "لەئەنجامی هێرشەکەدا، کچێکی ئەو خێزانە بەناوی (ئاڵا عەباس حەمید) کە لەدایکبوی 2004و گیانی لەدەستداوەو هەریەک لەدایکو باوکو برایەکیشی برینداربون".
وتەبێژی پۆلیس جهختدهكاتهوه، "بریندارەکان سەرەتا گەیهندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، دوو کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون".
عەقید عەلی جەمال قەدوری ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە کردوەو یەکێک لەتۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردوە کە بهگوێرهى مادەی 405ی یاسای سزادان ڕاگیراوەو فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبارەکەی دیکە دەرچوە.
