شارپرێس:
پەرلەمانی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە دەنگیدا بە سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی فرانسوا بایرۆ.
دەنگدانەکە دوای هەنگاوە سەرسوڕهێنەرەکەی بایرۆ دێت بۆ پێشنیارکردنی دەنگدانەکە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لەگەیشتنە بنبەست بەهۆی پلانەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی قەرزە گشتییەکانی فەرەنسا کە لە زیادبووندایە.
پەرلەمانتارانی فەرەنسا متمانەیان لە حکومەتەکەی فرانسوا بایرۆ سەندەوە کە تەنها نۆ مانگ بەسەر دەسەڵاتی کابینەکەی فرانسوا بایرۆدا تێپەڕیوە.
364 پەرلەمانتار دەنگیان بە پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لەحکومەت دا، لە کاتێکدا تەنها 194 پەرلەمانتار پشتگیری بایرۆیان کرد.
یایل برون پیڤێت، سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، "بەپێی مادەی 50ی دەستور، سەرۆکوەزیران دەبێت دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشکەش بکات".
ئ.ه