شارپرێس:
فاتح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی ڕەفاهی نوێ، دوبارە دژایەتی خۆی بۆ ناردنی شاندێکی پەرلەمانیی بۆ گرتوخانەی ئیمراڵی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە، دەربڕیوە، هەڕەشەیکردوە، پارتەکەی لەلیژنەی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکشێتەوە.
ئەربەکان دژایەتیی خۆی بۆ ئەو هەواڵانە ڕاگەیاند کە باس لەوەدەکەن، نوعمان كورتوڵموشی سەرۆکی پەڕلەمان لیژنەیەکی پێکهاتوو لەپێنج پەرلەمانتار لەناو لیژنەی پەرلەمانیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کورد بۆ لای ئۆجەلان دەنێرێت.
وتویەتی:"ئەگەر کەسێک هەبێت کە لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆ بکات، ئەوا دەزگای هەواڵگرییە، دەوڵەت پێشوەختە لەگەڵی گفتوگۆ دەکات، هەواڵگری لەگەڵی گفتوگۆ دەکات، نوێنەرانی پارتی دیموکراسیو یەکسانی گەلان (دهم پارتى)یش دەچنو لەگەڵی کۆدەبنەوەو گفتوگۆ دەکەن".
دهشڵێت:"ئەگەر شتێک هەیە کە پێویستی بەگفتوگۆ بێت، با لەڕێگەی ئەوانەوە گفتوگۆ بکرێت".
ئەربەکان جهختیكردوهتهوه، پارتەکەی پێشوازیی لەچونى پەرلەمانتارانى هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە بۆ ئیمراڵی ناکاتو هەڕەشەیکرد، لەئەگەری ئەنجامدانی ئەم هەنگاوەدا، کشانەوە لەلیژنەی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کورد تاووتوێدەکەن.
