شارپرێس:
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانیان کردەسەر هەردوو پارێزگای حمسو لازقیە، وهزارهتى دهرهوهى سوریاش ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو داواى بڕیارى بهپهلهى ئهنجومهنى ئاسایش دهكات.
بهگوێرهى ههواڵێكى تەلەفزیۆنى سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کۆلێژی بەرگریی ئاسمانیان لەناوچەی ئۆراس لەحمسو ناوچەی سقوبین لەنزیک لازقیە بۆردومانکردوه.
شایەتحاڵانی ناوچەکەش ئاماژه بهوهدهكهن، دەنگی تەقینەوەی گەورە لەحمس بیستراوە.
ئەو هێرشانە بەشێکن لەزنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر شوێنەکانی ناو خاکی سوریا، هەروەها چەندجارێکیش سوپای ئیسرائیل لەپارێزگای قونەیترەی سوریا کە هاوسنورە لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلان چونەتە ژورەوە.
هاوکات حکومەتی سووریا ئیدانەی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیلی کرد، کە چەند شوێنێکی لەپارێزگاکانی حمسو لازقیەی کردە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانو بنەماکانی ڕەشنوسی نەتەوەیەکگرتوەکانە.
وەزارەتی دەرەوەو تاراوگەنشینانی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتوە، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری سوریاو هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئاسایشو سەقامگیریی ناوچەکە.
جەختیشیکردەوە، ئەوان بەشێکن لەئامانجە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل کە لەدژی خاکی سووریا ئەنجامیدەدات.
وەزارەتی دەرەوە داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو ئەنجومەنی ئاسایش دهكات، بەرپرسیارێتی یاساییو ئەخلاقیەکانی خۆی لەئەستۆبگرێت، هەڵوێستی ڕونی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشە دوبارانەو ڕێزگرتن لەسەروەرییو یەکپارچەیی خاکی سوریا.
