شارپرێس:
وهزیرى پێشوترى ئێران وهك یهكهم بهرپرسى باڵاو دیبلۆماسى تاران دهنگى ناڕهزایی دژى ڕوسیا بهرزكردهوهو ڕایگهیاند، "سیاسەتی ڕوسیا بەرامبەر ئێران، نە شەڕ نە ئاشتییە لەگەڵ ڕۆژئاوا"، دهشڵێت، "ڕوسیا هیچ پشتیوانییەکی ئێرانى نەکردوە".
محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، "روسیا هیچ پشتیوانییەکی ئێرانى نەکردوە، سیاسەتەکەشی بەرامبەر بەتاران لەسەر بنەمای دوو پایەی جێگیربوە، یەکەمیان ڕێگریکردنە لەدروستکردنی پەیوەندییەکی سەقامگیرو ئاشتیانەی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا، دوەمیشیان ڕێگریکردنە لەچونە ناو ڕوبەڕوبونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆژئاوا".
زەریف لەچاوپێکەوتنێکدا كە لهگهڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا)، وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ لێدوانەکانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، سەبارەت بەگەڕانەوەی میکانیزمی سناپباک، لاڤرۆڤی تۆمەتبارکردوه بەخستنەڕوی گێڕانەوەیەکی شێواو نادروست.
وتوشیهتى، "لاڤرۆڤ ڕاستییەکان دەشێوێنێت، کاتێک بانگەشەی ئەوەدەکات کە ئەم بڕگەیە ڕاستەوخۆ لەنێوان منو جۆن کیریدا ڕێککەوتنی لەسەرکراوە".
زەریف ڕونیشیکردوهتهوه، "ئەو پێشنیازە لەبنەڕتدا لەلایەن ڕوسیاو فەرەنساوە کراوە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە، چونکە تەڵەیەکی یاسایی بوو، ئامانج لێی گۆڕینی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ لێکتێگەیشتنێکی کاتییو ناسەقامگیر".
بەوتەی زەریف، "ئەوکات لاڤرۆڤ پێشنیازیکردبوو هەڵپەساردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بەشێوەی کاتییو بۆ ماوەی شەش مانگ بێتو هەر شەش مانگ جارێک نوێبکرێتەوە، بەڵام ئێران ئەوەی ڕەتکردوەتەوە".
لهبهشێكى دیكهى ڕهخنهكانى لهڕوسیا زهریف ڕایگهیاندوه، "ڕوسیا لە20 ساڵی ڕابردودا تەنها جارێک لەئەنجومەنی ئاسایش بەقازانجی ئێران دەنگیداوەو هەموکات لەدژی ئێران بوە، هەر ڕوسیاش دژی بەئەندامبونی ئێران بوو لەڕێکخراوی شانگهاى".
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوسەکان هەم سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ مۆسکۆو هەم ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ جەنگی ئۆکرانیایان لەڕاگەیاندنەکان بڵاوکردەوە.
وەزیری پێشوتری دەرەوەی لهكۆتایی قسهكانیدا ئهوهشى ئاماژه پێكردوه، "ڕوسیا هیچ پشتیوانییەکی ئێرانى نەکردوە، هەرچەندە هێشتا باوەڕم بەپەیوەندیی ستراتیژی لەگەڵ ڕوسیاو چین هەیە، بەڵام ئەوان هیچ بۆ ئێمە ناکەن".
