شارپرێس:
ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه له‌كۆبونه‌وه‌ى (پلانی ئاشتی 20 ترەمپ) له‌باره‌ى عێراقه‌وه وتى، "عێراق ئەوەندەی نەوت هەیە کە نازانێت چی لێبکات"، هه‌راى به‌دواى خۆیدا هێنا.
دۆناڵد تره‌مپ لەکۆبونەوەی شەرم شێخ کە لەمیسر بەڕێوەچوو، لەلێدوانێکی سەیردا وتی، عێراق ئەوەندەی نەوت هەیە، به‌ڵام نازانێت چی لێبکات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕوسیا ئەلیەوم، ئەو قسانەی تره‌مپ به‌گوێره‌ى مێژوی ئەمریکا لەبواری بردنى سه‌رچاوه‌ى سروشتى وڵاتانی جیهان لەوانە عێراق‌و سوریا، وەکو هۆشدارییەک ئەژمارده‌كرێت.
وه‌كو چاودێران قسه‌یان له‌وباره‌یه‌وه كردوه باس له‌وه‌كراوه، په‌یامه‌كه‌ى تره‌مپ ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێندرێته‌وه، "کاتێک کە ئێوە دارایی زۆرتان هەبێت‌و نەزانن چۆن بەکاری بهێنن، به‌دڵنیاییه‌وه توشى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌تان ده‌كاته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه نیسان ساڵحی ئه‌ندامى پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاى عێراقى قسه‌یكردوه‌و جەختیکردوه‌ته‌وه، "قسەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد تره‌مپ سەبارەت بەنەوتی عێراق، نیشانیدەدات کە واشنیۆن چ ئامانج‌و پیلانێکی هەیە".
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق، "ئەمریکا بەچاوی هاوبەشێکی سیاسیی یان ستراتیژییه‌وه سه‌یرى عێراق ناکات، بەڵکو وەکو سەرچاوەیەک دەیبینێت کە دەتوانێت لەبەرژەوەندیی خۆی لەناوچەکە بەکاریبهێنێت".
به‌وته‌ى نیسان ساڵحی، "ئەمریکا ئەمڕۆ لەبواری ئابورییەوەو بەئامانجی کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتیەکانی عێراق دەڕوانێتە وڵاته‌كه‌مان باسكردن لەپاڵپشتی لەسەقامگیریی عێراق، تەنها دروشمێكه‌و بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانى به‌رزیكردوه‌ته‌وه".
