شارپرێس:
دوای 35 رۆژ لەدەستپێکردنی
بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سبەی شەممە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی
کوردستان و عێراق ڕادەگیرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردوە، کاتژمێر 7:00ی بەیانی سبەی شەممە، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق
رادەگیرێت و دووسبەی یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن،
لەدەنگدانی تایبەتدا ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 کەس لە هێزەکانى ئەمنییەکانی
عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، لە دەنگدانی گشتیشدا 20 ملیۆن
و 63 هەزار و 773 کەس بەشداریی دەکەن.