شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم ئاشكرایده‌كات، بەگوێرەی ڕێنماییه‌كانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ریه‌ك له(لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عەبدولواحید) مافی دەنگدانیان نابێت‌و ناتوانن به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم ڕایگەیاندوە، دوو هەزارو 128 بەندکراوو ڕاگیراو هەن کە سزاكانیان کەمتر لەپێنج ساڵەو مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان مافی دەنگدانی پێنەداون.
به‌وته‌ى بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم، "نوسراومان بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردوە، لەبارەی دەنگدانی ئەوانەی کە ماوەی سزاكه‌یان پێنج ساڵ کەمترە، بەڵام کۆمسیۆن له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تى، به‌گوێره‌ى یاسا، بەندکراوەکان ناتوانن دەنگبدەن".
ئه‌وه‌شى وت، "هەریەک لەلاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ مافی دەنگدانیان نابێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕونكردنه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه خستوه‌ته‌ڕوو وتویه‌تى، "یاسا ڕێگریی لەدەنگدانی زیندانییەکان کردوەو کارەکە لەدەست ئێمەدا نییە".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەوانەی لەپارێزگاکان مافی دەنگدانیان هەیەو ناتوانن دەنگبدەن، له‌هەولێر 690 سزادراو، له‌سلێمانی، 723 سزادراوو له‌دهۆکیش 715 سزادراون".
