وه‌زیرى ناوخۆ دواى ده‌نگدانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت‌و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکەش هەماهەنگیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان‌و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە.


عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەبنکەیەکی بەغدا دەنگیداو ڕایگەیاند، "ڕێکارەکانی پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت‌و هێزە ئەمنییەکان بۆ سێ بەش دابەشکراون، هەر کامێکیشیان لەکاتێکی دیاریکراودا دەچێت‌و دەنگی خۆی دەدات".

وتیشی، "وەزارەتی ناوخۆو هێزە ئەمنییەکان بەیەک مەودا لەهەمولایەنەکان دەوەستن، بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەتیش هەماهەنگیی‌و هاوکاری باش لەنێوان هێزە ئەمنییەکان‌و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە".


ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردوه‌و یەک ملیۆن‌و 313 هەزارو 859 کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.