شارپرێس:
ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى شار له‌ده‌زگاى میدیایى شارپرێس، ئه‌نجامى ڕاپرسیه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)و ده‌وڵه‌تى توركیادا، زۆرینه‌ى به‌شداربوان ئومێدیان به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى‌و هه‌نگاوه‌كانى گه‌لى كورد‌و په‌كه‌كه‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نیشانداوه.
ڕاپرسیه‌كه له‌دیدارێكى تایبه‌ت ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى شار له‌ده‌زگاى میدیایى شارپرێس-دا ئه‌نجامدرا له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى پارتى كرێكاران‌و ده‌وڵه‌تى توركیا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له100 ئاماده‌بوى دیداره‌كه، به‌شدارییان كرد.
ڕاپرسیه‌كه به‌پێنج پرسیار سه‌رنجى ئاماده‌بوانى وه‌رگرتوه، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1ـ تاچه‌ند ئومێدت به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى هه‌یه؟
ده‌نگى زۆر ڕێژه‌ى 27.5%و ده‌نگدان به‌تاڕاده‌یه‌ك 56.47%و كه‌م 16.47%و هیچ ئومێدێكم نییه، ده‌نگى پێنه‌دراوه.
2ـ باوه‌ڕت به‌سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه هه‌یه؟
ده‌نگى به‌ڵێ له‌و ڕوه‌وه 31.76%و نه‌خێر 5.88% ده‌نگى پێدراوه‌و دڵنیانیم 62.35% ده‌نگى پێدراوه.
له‌پاشكۆى پرسیارى دوه‌مدا ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به‌نه‌خێر بوو، كام لایه‌ن به‌هۆكار بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنى پرۆسه‌كه ده‌زانى، له‌وه‌ڵامیشدا 84.70% ده‌وڵه‌تى توركیاى به‌هۆكار زانیوه له‌و ئه‌گه‌ره‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا 11.17% هه‌ردولایه‌نى به‌هۆكار زانیوه، هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانیش ده‌نگى وه‌رنه‌گرتوه.
3ـ ئایا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئازاد ده‌كرێت؟
35.29% به‌به‌ڵێ ده‌نگیداوه‌و ده‌نگى نه‌خێر-یش بریتیه له5.88%و دڵنیانیم بریتیه 55.29%.
4ـ هه‌نگاوه كردارییه‌كانى په‌كه‌كه له‌ماوه‌ى ساڵێكى پرۆسه‌كه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ده‌نگى زۆرباش زۆرینه‌یه‌و 52.94% ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌نگى (باش) 27.5%و تاڕاده‌یه‌كیش بریتیه له16.47%، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ى خراپ له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا هیچ ده‌نگێكى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و به‌شداربوان ده‌نگیان پێنه‌داوه.
5ـ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌مجۆره‌ى ئێستاى، چه‌ند ساڵێك درێژه بكێشێت، هه‌ڵوێستى په‌كه‌كه چى بێت باشه؟
به‌شداربوانى ڕاپرسیه‌كه له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانى (به‌رده‌وام بێت، پاشه‌كشه بكات، ڕێگه‌ى فشاره مه‌ده‌نیه‌كان به‌كاربهێنێت)، زۆرینه‌ى به‌شداربوان 65.88% ده‌نگیانداوه به‌وه‌ى ڕێگه‌ى فشاره مه‌ده‌نیه‌كان به‌كاربهێنێت‌و 23.52%ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام 7.5% ده‌نگیانداوه به‌وه‌ى، پاشه‌كشه بكات.
