شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایدهكات، لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا چەکدارانی داعش بەسودوەرگرتن لەبۆشایی ئەمنی توانیویانە 227 هێرش بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن، دهڵێت، "ناوچهیهكى سوریا بوهتهوه شوێنى سهرهكىو مۆڵگهى فهرمییان".
لەساڵی 2014وە چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی فراوان لەسوریا ئامادەییان هەیە، ئێستا بەسودوەرگرتن لەو ناوچانەی هیچ هێزێکی لێ نییە، بەتایبەت لەڕۆژئاوای فورات، ڕۆژانە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدەدەن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دهڵێت، "بەسودوەرگرین لەسەختی هەڵکەوتەی جوگرافی هەندێ ناوچە، چەکدارانی داعش توانیویانە لەڕێگهی کەمین، دانانی مینو بۆمبى تهوقیتكراو، هێرشی لەناکاوو هەڕەشە لەخەڵک، لەماوەی ئەمساڵدا 227 هێرش بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامبدەن".
ههروهك داتاکانی ڕوانگەی سوری باس لهوهدهكات، "بەهۆی هێرشەکانەوە 98 کەس کوژراون، لەو ژمارەیە 69 کەسیان ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بون، لەکۆی ئەو هێرشانەی کراون، 196 هێرشیان لەناوچەکانی دێرەزور بونو ئەوانی دیکە لەناوچەکانی وەک ڕەققەو حەسەکە کراون".