شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كارمه‌ندێكى كۆماندۆ ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كانى ئاسایش بوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازگه‌یه‌ك به‌ته‌واوى داخراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى ئه‌منیى له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ وه‌ریگرتوه، گرژییه‌كه له‌نێوان كارمه‌ندێكى كۆماندۆو كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌ى بانى مه‌قان له‌نزیك چه‌مچه‌ماڵ ڕویداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌رچه‌ند تائێستا زانیاریى ورد له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بەهۆی ئەوەی لەبازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان (كۆماندۆ)ى تێدابوەو ئامادەنەبوە پێناسەکەی نیشانی كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌كه بدات، بەهۆیەوە گرژیی دروستبوەو ڕوبەڕبونەوەو ته‌قه‌یه‌كى زۆریش له‌یه‌كتر كراوه".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه باسیكرد، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه نییه، به‌ڵام كێشه‌ى گه‌وره بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان‌و لۆدێكى زۆریش له‌سه‌ر بازگه‌كه‌كه دروستبوه‌و ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو كاتژمێره هاتوچۆ له‌و بازگه‌یه‌وه ڕاگیراوه".
