شارپرێس:
كەمێك پێش ئێستا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازاد کرا.
سەرچاوەیەک لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشارپرێسی وت،" شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەكەفالەت ئازاد کرا".
دۆسیەکەی شاسوار عەبدولواحید تایبەت بوو بە سكاڵای پەرلەمانتارێكی پێشووی جوڵانەوەكەو سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند.
ئەمە لەكاتێكدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە 12-08-2025 لەماڵەکەی خۆی لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا.
دوای دەستگیركردنیشی، چەند جارێك دادگایی كرا، لەدانیشتنی سێیەمی دادگادا ڕۆژی 02ـی ئەیلول بەپێنج مانگ زیندانیکردن سزادرا.