دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت و ئەمریکا بەشێکی هێزەکانی دەکشێنێتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە چاوەڕانکراوەکانی ئەمریکا، واشنتۆن بەشێکی هێزەکانی لە چەند بنکەیەکی سەربازی سەرەکی لە رۆهەڵاتی ناوەڕاست کشاندوەتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"ی راگەیاندوە،" ئەو هەنگاوەی ئەمریکا وەک ئامادەکارییەکە بۆ هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لەناوچەکە ".

هاوکات سێ بەرپرسی دیپلۆماسی بەو ئاژانسەیان وتوە،" واشنتۆن چەند کارمەندێکی خۆی لەقەتەر ئاگادار کردوەتەوە کە بنکەی سەربازی عودەید بەجهێبهێڵن ".

ئەم جموجۆڵانەی ئەمریکا دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، کە لە کاردانەوەی ئەو قسانە بەرپرسانی ئێرانیش هەڕەشەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەن.