کاردانەوەی چاوپێکەوتنەکەی شەرع بەردەوامەو سوریا بڕیارێک دەدات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی کەناڵی "شمس"ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەخش نەکرێت، وەزارەتی راگەیاندنی سوریا رایدەگەیەنێت، کۆپییەکی چاوپێکەوتنەکەیان لایە و میدیاکانی خۆیاندا بڵاوی دەکەنەوە.


وەزارەتی راگەیاندنی سوریا لە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدکرد،" سەرباری تێگەیشتنمان بۆ ئەو فشارە ناڕۆژنامەوانییەی کەوتوەتە سەر کەناڵی شمس بۆ ئەوەی بڕیاری پەخشنەکردنی بەرنامەکەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا بدەن، بەڵام ئەو بیانووانەش هۆکارێکی پیشەیی نین بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەتە رابگیرێت، چونکە بینەران مافی خۆیانە سەرجەم را و هەڵوێستە جیاجیاکان بزانن ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لەچوارچیوەی بەرپرسیارێتیمان بۆ پاراستنی مافی زانین لای بینەران و لەپێناو پاراستنی بابەتە پیشەیی و یاساییەکانی کاری رۆژنامەوانی، مافی تەواومان هەیە کە لە سەکۆ فەرمییەکانی خۆمان لە سۆشیال میدیا چاوپێکەوتنەکە بڵاو بکەینەوە ".

وەزارەتی رۆشنبیری سوریا وتیشی، هیچ هۆکارێکی پیشەیی و رۆژنامەوانی نییە ببێتە هۆی راگرتنی بەرنامەکە.