لەئەمریكاوە لەبارەی كوردەوە هۆشداری بەتوركیاو سوریا دەدرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیناتۆرێكی دیاری ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی توركیاو حكومەتی نوێی سوریا دەكات و دەڵێت،" هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر كورد وەڵامی توندی ئەمریكای لێدەكەوێتەوە". 


لینزی گرام، سیناتۆری کۆماری لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕایگەیاند،" هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکان، وەڵامێکی توندی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە.
 
پەیامەكەی گرام  لەئێکس بزز نوسیویەتی،" پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بانگەوازەکەی سیناتۆر ریش (سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران) بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سوریا دەردەبڕێت.

گرام ئاماژەی بەوەکرد،" حکومەتی نوێی سوریا ئاگادار دەکەینەوە کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی کەمینەکان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت"ز
 
ئەم سیناتۆرە باڵایەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ڕاپۆرتی باوەڕپێکراوی پێگەیشتوە سەبارەت بەوەی سوپای سوریاو تورکیا رەنگە بەرەو پێشڕەویی زیاتر بچن دژی هاوپەیمانە کوردەکان و جەختی كردەوە،"پێموایە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی تووندی ویلایەتە یەکگرتوەکان".
 
لینكی گرام دەشڵێت،"هەرچەندە پشتگیری لەپێدانی دەرفەت بەحکومەتی نوێی سوریا دەکەین وەك ئەمریكا، بەڵام قبوڵی هیچ هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکان ناكەین".
 
لینزی گرام پەیامەکەی بەنوسینی" ژیرانە بژاردەکانتان هەڵبژێرن". كۆتایی پێهێناوە.