شارپرێس:
دوای ئەوەی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رەزامەندی وەرگیرا
لەسەر زیادکردنی بڕی بەشە گازوایل بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای خانەقین،
گرفتی کەمی کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە لەو قەزایە چارەسەرکرا.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی
بەوەکرد،" ماوەی چەند مانگێک بوو خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی خانەقین گرفتی کەمی
پێدانی گازوایلیان هەبوو لەلایەن دەسەڵاتی خۆجێی و حکومەتی عێراقەوە بەوهۆیەوە کەمترین
بڕی کارەبایان دەدایە هاوڵاتیان '.
ئەوەشیخستەڕوو،" لەسەر ئەو پرسە سەردانی وەزیری نەوت
و بریکاری وەزارەتی نەوتمان کرد و گرفتەکانی خاوەن مۆلیدەکانمان خستەڕوو، لەئەنجامدا
بڕیاردرا بۆ لەمەودوا سوتەمەنی پێویست بۆ خاوەن مۆلیدەکان دابین بکرێت و ئەوانیش بڕی
کارەبای زیاتر بەهاوڵاتیان بدەن ".