شارپرێس:
ماوەی دوو رۆژە ئەدمینی
پەیجی شارەزور نێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، هاوسەری دەستگیرکراوەکەش
دەڵێت، لەسەر پۆستێکی فەیسبوک بوە.
ئاڵا حەمە رەشید، هاوسەری عەدنان حەمە عەزیز بە سەنتەری میترۆی
راگەیاند،" دوێنێ سێشەممە 13ی كانونی دوهەم، هاوسەرەكەم چوە بەپیر داوایەكی یاسایی
كە قائیمقامی قەزای شارەزوور لەدژی تۆماركردبوو، نەگەڕایەوە دەستبەسەر كرا.
ئەوەشیخستەڕوو،" داوا یاساییەكە پەیوەندی بە بڵاوكردنەوەی
وێنەیەكەوە كە تیایدا پەیجی شارەور نێت ویستۆێتی بەراورد لەسەر كارەكانی بەڕێوەبەری
ناحیەی زەڕایەن و قائیمقامی شارەزور بكرێت".
هاوسەری ئەو کەسەی دەستگیرکراوە باسی لەوەشکرد،" لە
چەند شوێنێكەوە هەواڵم پێگەیشتوە كە بە مەرجی دروستكردنی ڤیدیۆیەكی پەشیمانبونەوە ئازادی دەكەن ئەمەش زۆر نیگەرانی كردوین ".
سەنتەری میترۆ رایگەیاندوە،" ئەو وێنەی ناوبراو بڵاویکردوەتەوە هیچ سوكایەتی
و ناوزڕاندنێكی تیا نییە و داوا لە قائیمقامی شارەزور دەكەین، داوای یاساییەكەی لەسەر
ئەدمینی پەیجی شارەزور نێت بكشێنێتەوە و ئازادبكرێت ".
بەپێی وتەی سەنتەری میترۆ، بەرێوەبەری ناحییە،قائیمقام، پارێزگار،
وەزیر، تا دەگاتە سەرۆكی حكومەت، ئەمانە كەسایەتی گشتین، دەبێت سنگیان فراوان بێت بۆ
رەخنەو توانجی هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسان و وا تەماشای بكەن كە بۆ راستكردنەوەی كارەكانیان
و بەرژەوەندی گشتیيە.
