شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی 14 ڕۆژی ڕابردودا شەش تۆمەتباری ڕوداوی تەقەکردنی
لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکردوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد،" لەماوەی 14 ڕۆژی ڕابردودا لەناو شاری سلێمانی چەند حاڵەتی
تەقەکردن ڕویاندا، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لەڕودانی هەریەک لەڕوداوەکان، توانراوە
سەرجەم تۆمەتباران بەماددەکانی ( 31/405 ) لەیاسای سزادانی
عیراقی و ( 15 )ی چەک دەستگیربکرێن ".
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان
هەمیشە لایەنی جێبەجێکاری یاسا و پارێزەری ئارامی و ئاسایش دەبێت.