تورکیا ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەی بۆردومانکرد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی سەر بە شاری تەبقەی لە رۆژهەڵاتی حەلەب بۆردومانکرد.


ناوەندی راگەیاندنی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە دەستدرێژییەکی نوێدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری تورکی گوندی ئەلبوعاسی لە شاری تەبقە کردە ئامانج ".

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددی بەر هاوڵاتییانی سڤیلی گوندەکە کەوتوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا سوپای سوریا ناوچەکانی دێرحافر و تەبقەی وەک ناوچەی سەربازی داخراوە ناساندوە، لەسبەی پێنجشەممەشەوە رێڕەوی مرۆیی بۆ دانیشتوانی سنورەکە بەرەو حەلەب دەکاتەوە.