کونسوڵخانەی سوریا لەهەولێر دەکرێتەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە هەولێر دەکەنەوە.


محەمەد تەها ئەحمەد، بەرپرسی دۆسیەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە میدیای پارتی راگەیاندوە،" کونسوڵخانەکەیان لەهەولێر بەشێک دەبێت لە باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغدا، تیایدا ئاسانکار و ڕاوێژ و هاوکاری و خزمەت پێشکەشی ئەو سورییانە دەکرێت کە لەهەرێمی کوردستان دەژین و ژمارەشیان زۆرە ".

سوریا تا ئێستا هیچ جۆرە کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان نەبوە، لەسەردەمی بەشار ئەسەدیشدا کارەکانی لە رێگەی باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغدا جێبەجێ دەکرد، بەڵام بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی سوریا لەهەرێمی کوردستان، دیمەشق دەیەوێت کونسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە.