بزوتنەوەی سادیقون پەیامێكی هۆشداری ئاڕاستەی سەركردە كوردەكان دەكات

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزوتنەوەی سادیقون لەبارەی پشتگیری ئەمریكاو هاوپەیمانانەوە بۆ كورد پەیامێك ئاڕاستەی سەركردە سیاسییەكانی كوردستان دەكات و دەڵێت،" دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان چاودێریی ئەو بیانییانە بکەن، کە لەهەرێمدا نیشتەجێن".


بزوتنەوەی سادیقون، لەڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەبڕی و ڕایگەیاند،" ئەوەی بەرامبەر كورد دەكرێت تاوانەو ناكرێت ئەمریكاو هاوپەیمانان لەئاستیدا بێدەنگ بن".

هاوكات، حوسێن عەلی شێحانی، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی سادیقون رڕایگەیاند، ئەوەی لەناوچە کوردییەکانی سوریا ڕودەدات، سەلمێنەری پەیمانشکێنیی ئەمریکایە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی. 

لەپەیامەكەیدا حوسێن عەلی شێحانی، داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات چاودێریی ئەو بیانییانە بکەن، کە لەهەرێمدا نیشتەجێن.
 
 ئەو بەرپرسەی سادیقون لەبارەی كشانەوەی هاوپەیمانان لەعێراق ئەوەی ئاشكراكردوە، ڕودانی هەر پشێوییەک یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کەلێن دروست دەکات و داعش ئامادەیە بیقۆزێتەوە، بەتایبەتی لەزیندان و کەمپەکاندا.
 
هۆشداریش دەدات لەوەی، كەعێراق یەکەم وڵات دەبێت کاریگەریی ئەو پشێوییە ئەمنییەی لەسەر دروست دەبێت.