ئەمریکا زیندانییەکانی داعش لە سوریاوە دەگوازێتەوە عێراق

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لەزیندانەکانی سوریاوە بۆ عێراق دەستیپێکرد.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "دەستمان بە ئەرکێکی گرنگ کردوە بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراو و زیندانیەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق و دانانیان لە زیندانە پارێزراوەکان".

ئەوەشیخستەڕوو، "هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هەیە، هەروەها رۆڵی ئەوان لە دەستەبەرکردنی شکستی داعش بەرز دەنرخێنین".

سێنتکۆم دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنەکە بە گواستنەوەی سەرکەوتوانەی 150 چەکداری داعش لە زیندانێکی شاری حەسەکەی سوریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو عێراق دەستیپێکردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی کۆتایی ئەوەیە، تاوەکو 7,000 زیندانیی داعش لە سوریاوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق بگوازرێنەوە".