شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەران ڕایگەیاند، هەوڵی جددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە
ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، دەشڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خوازیاری هێورکردنەوەی
دۆخەکەیە.
بەرهەم ساڵح لە
لێدوانێکی میدیاییدا باسی لەوەکرد،" هیواخوازم
کێشەکان لەرۆژئاوای کوردستان بە زویی چارەسەر بکرێن و ڕێگری لە زیانگەیاندن بە
خەڵکی سڤیل و ماڵ و حاڵی هاوڵاتییان بگرێت ".
وتیشی، شەڕ و پێکدادان چارەسەر نییە و تەنیا زیان بە ناوچەکە
دەگەیەنێت.
لەبارەی هەوڵەکان بۆ
ڕاگرتنی شەڕ، بەرهەم ساڵح ئەوەشیخستەڕوو،" لە
هەموو لایەکەوە هەوڵێکی زۆر جددی هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە لە شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان
بگیرێت، هەڵوێستی گشتیی نێودەوڵەتی ئێستا ڕوو لە ئارامکردنەوەی دۆخەکە و دورخستنەوەی
مەترسییەکانی شەڕە ".