شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ،
چوار گەنجی کورد لە شاری ڕەقە لەلایەن چەکدارانی خێڵەکان و بە هاوکاری هێزەکانی
حکومەتی کاتیی سوریا، بە شێوەیەکی مەیدانی لە سێدارە دراون.
ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویدا کە ئەو هێزانە بە
بیانووی "دەستەبەرکردنی ئاسایش" هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکانی شارەکە.
ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤیدیۆی
تەرمی قوربانییەکانی دەستکەوتووە، کە دەیسەلمێنێت بەبێ هیچ تۆمەتێکی یاسایی یان
دادگاییکردن کوژراون. ئەم تاوانە بۆتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای
دانیشتووانی ناوچەکە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان جەخت دەکەنەوە کە ئەمە
تەنها ڕووداوێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرە پێشێلکارییەکانی وەک گرتنی
هەڕەمەکی و ئەشکەنجەدان کە لەلایەن چەکدارانی خێڵەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
باس لەوەشدەکەن ئەم توندوتیژییانە جارێکی تر
سەقامگیریی ڕەقە دەخەنە مەترسییەوە و ئازارەکانی مەدەنییەکان دوای ساڵانێک لە شەڕ
و ململانێ، قووڵتر دەکەنەوە.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی