شارپرێس:
سەرچاوە خۆجێییەکان لەپارێزگای دێرەزۆر ئاشكرایانكردوه، دواى پاشه‌كشه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، پاشاگه‌ردانى ته‌نگى به‌و پارێزگایه هه‌ڵچنیوه، باس له‌وه‌ده‌كرێت، هۆزه‌كان له‌لایه‌ك‌و چه‌كداره‌كانى حكومه‌تى دیمه‌شقیش له‌لایه‌كى دیكه‌وه، خه‌ریكى بردن‌و دزینى نه‌وتى سنوره‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگه‌ى سورى له‌زارى سەرچاوە خۆجێییەکان لەدێرەزوره‌وه ئاشكرایكردوه، چەندین پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکان ڕویانداوه به‌تایبه‌ت گروپه‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق‌و چه‌كدارانى سه‌ر به‌هۆزه‌كان، ئەمەش بەهۆی ململانێ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی بیرە نەوتەکان لەژێر سێبەری پاشاگەردانییەکی ئەمنیدا.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م پێكدادانه‌ى ئێستا له‌نێوان چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق‌و هۆزه‌كان ڕوو ده‌دات، هه‌مان ئه‌و پێكدادانه خوێناویه‌یه كه ساڵانى 2013و 2014 ڕویدا له‌نێوان هه‌مان ئه‌م چه‌كدارانه‌ى ئێستا كه ئه‌وكات ناویان به‌ره‌ى نوسره بوو سه‌رۆكه‌كه‌یان ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى بوو، به‌ڵام ئێستا چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌سوریان‌و سه‌رۆكه‌كه‌شیان له‌جۆلانیه‌وه ناوه‌كه‌ى بوه به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع.
وه‌كو باسكراوه، ئەم دیمەنە ململانێ خوێناوییەکانی ساڵانی 2013و 2014 بەبیردەهێنێتەوە کە یەکێک لەدڕندەترین دیمەنەکانی کۆمەڵکوژیی "شوعەیتات" بوو لەساڵی 2014.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، کەسانی نەناسراو بیرێکی نەوتیان لەکێڵگەی "العزبه" لەگوندەواری دێرەزور سوتاندوەو دواتریش به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هەڵاتون.
هه‌روه‌ك ڕوانگه‌كه ده‌ڵێت، "ئێستا ده‌ستبه‌سه‌راگرتن‌و تاڵانكردنى ژماره‌یه‌ك بیره نه‌وت ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مه جگه له‌پێكدادانى چه‌كداریى توند‌و خوێناوى له‌سنورى ئه‌و پارێزگایه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق‌و ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌شى خۆیان وه‌ك دڵسۆزى دیمه‌شق ناساندوه، له‌ئێستادا دەستیان بەسەر کێڵگە گرنگەکانی وەک (الصیجان، التنك، الملح‌و العزبه)دا گرتوە، ئه‌وان نەوتی خاو بەشێوەیەکی نایاسایی دەردەهێنن‌و بەتانکەرو بەئاشکرا ده‌یفرۆشن بەبێ هیچ سەرپەرشتییەکی فەرمی یان حکومیی".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ى له‌دواى پاشه‌كشه‌ى هه‌سه‌ده‌و به‌تایبه‌ت ئێستا ڕ‌وى له‌سنورى دێره‌زور كردوه، مێژوی ململانێکان به‌بیردێنێته‌وه كه لەساڵانی 2013و 2014دا بەرەی نوسرەو هۆزەکان لەسەر نەوت بەشەڕهاتن‌و سه‌ره‌نجامیش بوە هۆی کوژرانی سەدان کەس‌و دواتریش داعش سودی لەو ناکۆکییانە وەرگرت بۆ دەرکردنی بەرەی نوسرەو هۆزه‌كانى خسته ژێرده‌ستى خۆیى‌و هه‌م هۆزه‌كان‌و هه‌میش نه‌وتى سنورى پارێزگاكه‌ى كۆنترۆڵكرد.
له‌باره‌ى مەترسییەکانیشه‌وه، دانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانن لەوەی کێڵگە نەوتییەکان ببنە گه‌ڕێكى نوێی خوێنڕشتن، لەکاتێکدا ناوچەکە بەدەست کەمیی سوتەمەنی گەرمکەرەوەو بەرزبونەوەی نرخەکانەوە دەناڵێنێت، له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌كداره‌كانى شه‌رع ڕۆژانه به‌تانكه‌ر نه‌وتى سنوره‌كه ده‌به‌ن‌و داهاته‌كه‌ى ده‌خه‌نه گیرفانى خۆیانه‌وه.
