شارپرێس:
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە باسمان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی.
قوباد تاڵەبانی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئامادەیی خۆم و ئیدارەی خۆجێیی سلێمانیشمان بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی سعودی دەربڕی.
دەشڵێت، جەختیشمان کردەوە لە پێویستیی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو کەرتی تایبەتی کوردستان و سعودییە کە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا گەشەی زیاتری پێ بدرێت.