شارپرێس:
ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی، بڕیاریداوە بایکۆتی کەناڵی ئاسمانی "عههد" بکات کە سەر بەبزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەقە، ئەمەش بەھۆی پشتگیریکردنی کەناڵەکە لەو کەسایەتییانەی دژی کاندیدکردنی مالیکین بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داھاتوو.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، عەسائیبی ئەهلی حەقو ڕەوتی حیکمە لەناو چوارچێوەی ههماههنگى، دژی کاندیدبونی نورى مالیکین بۆ پۆستى سهرۆك وهزیرانى عێراق.
بڕیارەکەی دەوڵەتی یاسا دوای ئەوەهات، کەناڵی عههد، پڕوپاگەندەی بۆ ھەڵوێستەکانی محەمەد حەلبوسیو کەسایەتییە نەیارەکانی مالیکی کردوە.
ئەوەش لەكاتێكدایه، چوارچێوەی ههماههنگى لە 24ی کانونی دوەمدا مالیکی کاندیدکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی ئەو نیشانداو ڕایگەیاند، لەسەردەمی دەسەڵاتی مالیكیدا عێراق بەرەو ھەژارییو پشێویی ڕۆیشتوە، بۆیە گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت، کارێکی نەگونجاوەو نابێت ڕێگەی پێبدرێت.
ئەو ئاڵۆزییانە نیشاندەری بونی جیاوازیی قووڵن لەناو ماڵی شیعەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش سەبارەت بەگەڕانەوەی نورى مالیکی.