شارپرێس:
به‌هۆى سوكایه‌تیكردن به‌شێخ سه‌عیدى پیران، دادگای توركیا سزای دارایی به‌سه‌ر ئومیت ئۆزداغ سه‌رۆكی گشتیی "زافه‌ر پارتی"دا سه‌پاند، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێكى بڵاوكرده‌وه‌و سوكایه‌تی به‌و سه‌ركرده مێژوییه‌ى گه‌لى كورد كردبوو.
ڕۆژى 9ى تشرینى دوه‌مى 2024، ئومیت ئۆزداغ سه‌رۆكی گشتیی "زافه‌ر پارتی"، له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی سوكایه‌تی پێوه‌بوو ده‌رهه‌ق به‌شێخ سه‌عیدى پیران.
دواى ئه‌وه‌ش، نه‌وه‌كانی شێخ سه‌عیدى پیران، سكاڵای یاسایی‌یان تۆماركرد‌و دادگای (خنوس) دۆسیه‌كه‌ی گرته‌ده‌ست‌و بڕیاریدا، "ئۆزداغ تاوانباره به"سوكایه‌تیكردن به‌یادی كه‌سایه‌تییه‌ك"، به‌و هۆیه‌وه سزای شه‌ش هەزارو 500 لیرەی تورکی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ سزاكه چۆن جێبه‌جێده‌كرێت؟، دادگا ڕایگه‌یاندوه، ڕاگه‌یاندنی سزاكه دواده‌خرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، تائه‌وكاته‌ش ئومیت ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه؛ ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تاوانی هاوشێوه ئه‌نجامنه‌دات، سزاكه جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رهات‌و دوباره‌ى كرده‌وه، ئه‌و سزایه‌و سزاى دیكه‌شى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
یه‌كێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانى دادگا نیگه‌رانى كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ى شێخ سه‌عیدى پیرانى لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى، كه دادگا وتویه‌تى، "ئه‌وه‌ى ڕویداوه سوكایه‌تیی نییه وه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسیی یان یان مێژویى‌و به‌و چاوه‌ش سه‌یرناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ڕویداوه تێپه‌ڕاندنی سنوری ئازادیی ڕاده‌ربڕینه".
