شارپرێس:
له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى ڕانیه، ناوه‌ندى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، خوشك‌و برایه‌كى دوانه گیانیان له‌ده‌ستداو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى‌و ته‌ندروستیى ورده‌كاریى ڕوداوه‌كه‌یان به‌غازى سۆبا ناوده‌به‌ن، به‌ڵام وته‌بێژى پۆلیس هۆكارى سه‌ره‌كى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"توێكاریى بۆ ته‌رمه‌كانیشیان كراوه".
په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوداوێك له‌گه‌ڕه‌كى تیتۆكه‌ى ڕانیه ڕویداوه‌و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵی دوانەی تەمەن شه‌ش ساڵان بەشێوەیەکی دڵتەزێن بەهۆی دوکەڵ‌و غازی سۆباوە گیانیان لەدەستدا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى له‌ڕانیه باسى له‌وه‌كردبوو، ئه‌و دوو منداڵه‌ى به‌هۆى غازه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه دوانه‌ن‌و خوشك‌و بران، كوڕه‌كه ناوى (میر مه‌ریوان)و كچه‌كه‌ش ناوى (مه‌یلى مه‌ریوان)ه‌و به‌رله‌وه‌ى بگه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و خێزانه باسى له‌وه‌كردوه، "خێزانەکە خاوەنی چوار منداڵ بون، منداڵێكى بچوکیان لەژوری دایک‌و باوکیان خەوتبوو، بەڵام سێ منداڵەکەی دیکە، کە (میر مەریوان، مەیلی مەریوان)و منداڵێکی دیکەیان کە یەک ساڵ لەوان گەورەترە، بەیەکەوە لەژوری خۆیان خەوتونه‌و شەویش سۆباکەیان نەکوژاندبوەوە، دواتر کورسیەک لەنزیک سۆباکە گڕیگرتوەو بەهۆی دوکەڵی کورسیەکە دوو منداڵە دوانەکە خنکاون‌و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام منداڵەکەی دیکەیان سەلامەتە".
له‌وباره‌یه‌وه شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین به‌شارپرێسى وتوه، "ڕوداوه‌كه كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ئه‌مڕۆ تەرمی دوو منداڵ بەناوەکانی (مەیلی مەریوان محه‌مه‌د) لەڕەگەزی مێ‌و (میر مەریوان محه‌مه‌د) لەڕەگەزی نێر كه هەردوکیان دوانەن‌و تەمەنیان شەش ساڵە دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی تیتۆکەن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "بەوتەی كه‌سوكاریان شەوی ڕابردوو لەژوری منداڵەکان هیتەری کارەبا کاریکردوە فەڕشی ژێر هیتەرەکە گەرم بوە، ئەمەش بوه‌تە هۆی دەرکردنی بۆن‌و دوكه‌ڵ لەژورەکەداو بەهۆیەوە هەردوو منداڵەکان بەهۆی دوکەڵی فەرشەوه خنكاون نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌وترێت غازى سۆباوه، به‌داخه‌وه تەرمی ئه‌و دوو منداڵه دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێكاریى لەپزیشكى دادى ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاره‌كه‌ى كرایه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت، "پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینەوە بەردەوامە، لێرەشه‌وە ئاگاداری هاوڵاتیانى خۆشەویستی سنورەکەمان دەکەینەوە، شەوان لەکاتی خەوتندا، ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنەوە تا بەدوربن لەڕوداوی لەمجۆرە".
