شارپرێس:
ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى کۆبانێ به‌ڕاگه‌یه‌نراوێك دیمه‌شق له‌جوڵه‌یه‌كى ڕه‌گه‌زپه‌رستى‌و ڕاستییه‌كى مێژویى ئاگادارده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت:"سه‌ربارى پابه‌ندبونمان به‌ئاگربه‌ست، به‌ڵام بۆ هه‌مولایه‌كیشى ئاشكراده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى له‌دوو كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردراوه بۆ كۆبانێ بكرێت، هیچى جێبه‌جێنه‌كراوه‌و حكومه‌ت پابه‌ندى هیچ به‌ڵێنێكى نه‌بوه‌و هێزه سه‌ربازییه‌كانیشى له‌ده‌وروبه‌رى كۆبانێ پاشه‌كشه پێنه‌كردوه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئیدارەی خۆسەری دیموکراسی له‌کۆبانێ نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى پارێزگارى حه‌له‌ب ئاشكراكردوه كه كۆبانێى به(عه‌ین عه‌ره‌ب) ناوبردوه‌و هاوكات وه‌كو قه‌زایه‌كى بچوكیش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "بەگوێرەی ڕێککەوتنی 29ی مانگى ڕابردوى نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و حکومەتی دیمەشق، یەکەم هەنگاو لەقەزای شێخلەر نراو یەکگرتنەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان لەناوچەکە ئەنجامدرا، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی دانیشتوان‌و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان، لەلادێکانی شاری کۆبانی کۆبونەوەیەک لەنێوان ئیدارەی کۆبانێ‌و جێگری پارێزگاری حەلەب بەئامادەبونی پیاوماقوڵانی کورد‌و عەرەب بەڕێوەچوو، کۆبونەوەکە بەئەنجامی ئەرێنی کۆتاییهات، لەوانە جێگری پارێزگاری حەلەب بەناوی پارێزگارەوە، بانگهێشتی ئیدارەی کۆبانێى کرد بۆ سەردانی شاری حەلەب بۆ کۆبونەوە".
باس له‌وه‌شكراوه، "دوابەدوای ئەو بانگهێشتە کە گەیشتە ئیدارەی خۆسەری کۆبانێ، شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ‌و پیاوماقوڵانی کۆبانی ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه بەمەبەستی دیدار لەگەڵ پارێزگاری حه‌له‌ب چونه کۆبانێ، دیدار لەگەڵ جێگری پارێزگار‌و فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەلەب ئه‌نجامدرا، لەکۆبونەوەکەدا باس لەچەندین فایلی گرنگی پەیوەست بەناوچه‌كه کرا، بەپلەی یەکەم ئەو هەنگاوە کردارییانەی کە لەقەزای شێخلەر نراون‌و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە لەقەزای چەلێبی بنرێت بۆ دڵنیابون لەگەڕانەوەی هەموو دانیشتوان بۆ گوندەکانیان".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "هەروەها باس لەپرسەکانی خزمەتگوزاری وەک پچڕانی ئاو‌و کارەباو ئینتەرنێت کرا، بەڵام سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی نوێنەرانی حکومەت لەکۆبونەوەکەدا دراون، تائێستا هیچ هەنگاوێکی ئه‌رێنى لەلایەن حکومەتەوە نەنراوە، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لەچەلێبی‌و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانێ".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "لەم چوارچێوەیەدا ئێمە وەک ئیدارەی کۆبانێ جەختدەکەینەوە، ئەو لێدوانانەی دواتر لەبەیاننامەکەدا بڵاوکراونەتەوە، خزمەت بەچارەسەرکردنی کێشەکان ناکەن‌و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەدا ناگونجێت، هەروەها دەستنیشانکردنی کۆبانێ وەک قەزاو پێداگریی لەسەر بەکارهێنانی ناوی عه‌ین عه‌ره‌ب پێچەوانەی ڕاستی‌و واقیعەکانی سەر زەمینە".
پایه‌ندبونى خۆیان به‌ڕێكه‌وتن نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، "ئێمە پابەندبونمان بەمەرجەکانی ڕێککەوتنەکەو جێبەجێکردنی لەسەر زەوی دوپاتدەکەینەوەو ئامادەین بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ پێشخستنی ئەم پرۆسەیە جێبەجێبکەین، به‌ڵام داوا لەحکومەتى دیمەشق دەکەین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات‌و هەنگاوە پێویستەکان تەواوبکات، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لەگوندەکانی سنوری ئیدارەی ناوچەی کۆبانێ‌و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکەو لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوان".
