شارپرێس:
عێراق بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانیی دوو هەزار و 250 دەستگیرکراوی داعشی لە سووریاوە وەرگرتەوەو لە دامەزراوەی پارێزراو و ڕێکخراودا ڕاگیراون.
بەرپرسێکیی سەربازی عێراق دەڵێت "حکومەت و هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان نەک تەنها لەسەر عێراق بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش".
ڕوونیشیکردەوە، "تیمە تایبەتمەندەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە و بەپێی ئاستی هەڕەشەکان پۆلێنی ئەو کەسانە دەکەن، جگە لەوەی دانپێدانانەکانیان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی دادوەریدا تۆماردەکەن".