لەسنوری شارباژێڕ گەنجێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شار‌پرێس:
لەگوندی باڵخی سنووری ناوچەی شارباژێڕ دوو گەنج تەندروستیان تێکچوو، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لەڕووداوەکە ئەو دوو گەنجە لەگوندەکە لەنێو باخێکدا شەو ماونەتەوەو تەندروستیان تێکچووە دوای خواردنی قارچ و بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە کراون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لای خۆیەوە وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە ئەو گەنجە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات سەرچاوەیەک پزیشکی دادی سلێمانی بۆ شارپرێس دەڵێت، ڕووداوەکە بەهۆی غازی سۆپاوە بووە،  بەڵام پشکنینی دیکەش دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت قارچک هۆکار بووە یان نا، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی غازی سۆپا بووەو ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی ۲٦ ساڵە.