شارپرێس:
له‌پیرمام مه‌سعود بارزانى‌و بافڵ تاڵه‌بانى كۆبونه‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانى ڕه‌زامه‌ندیى نیشانداوه پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا دوو داواكاریى له‌بافڵ تاڵه‌بانى كردوه‌و هه‌ردوكیان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، هاوكات شارپرێس زانیویه‌تى، تاڵه‌بانى له‌پیرمام گلهیىو ناڕه‌زاییه‌كانى خۆى له‌باره‌ى مه‌سرور بارزانیه‌وه، به‌بارزانى باوك گه‌یاندوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، لههاوینهههوارى پیرمام، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتاییهاتوه.
له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، دواى ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى چوه‌ته پیرمام‌و كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ده‌ستپێكردوه، بارزانى به‌بافڵ تاڵه‌بانى وتوه، "ئێمه وه‌كو پارتى ڕه‌زامه‌ندین پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى نهبێتو بۆ یه‌كێتیى بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار بێته په‌رله‌مانى كوردستان‌و له‌وێ یه‌كلایی بكرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا تاڵه‌بانى ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، "بارزانى وتویهتى، باشه با كاندیده‌كه له‌په‌رله‌مانى عێراق‌و له‌هۆڵى فراكسیۆنى یه‌كێتیى یه‌كلایی بكرێته‌وه به‌ئاماده‌بونى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى قبوڵ نه‌بوه‌و جهختیكردوهتهوه، یه‌كێتیى كاندیدى خۆى ده‌باته هۆڵى په‌رله‌مانى عێراق‌و له‌وێ یه‌كلاى ده‌كاته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بافڵ تاڵه‌بانى سەرۆکی یەکێتیی، نیگەرانی خۆی بەمهسعود بارزانی گەیاندوە سه‌باره‌ت بهلێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی مەسرور بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتو یەکێتیی‌و پرسى كاندیدى سەرۆک کۆمارەوە، وتویهتى، "هه‌ركاتێك زه‌مینه‌ى لێكتێگه‌یشتن دێته پێشه‌وه، مه‌سرور بارزانى له‌ڕێگه‌ى دیدار‌و لێدوانه میدیاییه‌كانیه‌وه، زه‌مینه‌كه تێكده‌دات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له‌میانى پێشانگاى ئۆتۆمبێل له‌شارى هه‌ولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ئاشکرایكرد، مەسعود بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار‌و ئایندەی حوکمڕانیی.
پیره ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "تەنها هه‌ردوو سه‌رۆكى پارتى‌و یهكێتیىو دەتوانن لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان قسەبکەنو وردهكاریى كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرابكه‌ن، بەڵام ئێمە لەگەڵ پارتی پێکەوە حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان دەکەین‌و لەبەغدایش نوێنەرایەتیی کورد دەکەین، بۆیە دەبێت بەردەوام پەیوەندیی‌و گفتوگۆمان هەبێت، هەرچەندە پارتی‌و یەکێتیی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتون بەڕێککەوتن، بەڵام لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەتەوەو لەپەیوەندییو گفتوگۆی بەردەوامدان".
