شارپرێس:
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن پەیامێکی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی واشنتن.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن، لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا و جەختی لەئامادەیی هێزەکانی ئەمریکا کردەوە.
ویتکۆف ڕایگەیاندk" ئێمە بەجیهان نیشان دەدەین مانای ئامادەیی و لێبڕاوی چییە، هێزەکانمان لەحاڵەتی ئامادەباشیی بەردەوامدان.
سەبارەت بەئامانجی جوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا، نێردە تایبەتەکەی ئەمریکا وتیk" ئێمە جوڵەمان کردوە بۆ ئەوەی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین و نەیارانمان سارد بکەینەوە ".
هەروەها فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەVaاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر سەردانی کەشتیگەلی ئەیبراهام لینکۆڵنیان کردوە.
کوپەر لەو بارەوە وتی،" ئەمریکا شانازی بەکەشتیگەلی ئەیبراهام لینکۆڵن و سوپای دەریایی دەکات، خۆتەرخانکردنیان بۆ ئەرکەکەو پیشەییبوونیان بەتەواوی لێرە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیارە، کە ئامادەبون و هێزی سەربازی ئەمریکا پیشان دەدەن.
پێکهاتەی گروپی کەشتیگەلی ئەیبراهام لینکۆڵن، لەستافی گروپی لێدانی ناوەندی (CSG) 3، ستافی سکوادرۆنی وێرانکەر (DESRON) 21، باڵی فڕۆکەی ناوەندی (CVW) 9، وێرانکەرە موشەکبارەکانی وەک یو ئێس ئێس فرانک ئی. پیتەرسن جونیەر (DDG 121)، یو ئێس ئێس سپروانس (DDG 111)، یو ئێس ئێس مایکڵ مێرفی (DDG 112) و زیاتر لە 60 فڕۆکەی باڵ-جێگیر و هێلیکۆپتەر
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیانپێكردەوەو ترەمپ ڕایگەیاند كە دانوساندنەكانیان بەردەوام دەبێت.
