كاروانێكی سەربازی ئەمریكا گەیشتە هەولێر

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:
کاروانێکی سەربازیی سوپایی ئەمریکا، لەڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتنە ناو خاکی باشوری کوردستان و گەیشتنە سنوری پارێزگای هەولێر.

 
کاروانەکە لەزرێپۆش، هامەر، باجەرو چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی پێکهاتوە.
 
سەرچاوەیەكیش بەكەناڵی روداوی ڕاگەیاندوە، هێزەکە لەڕۆژئاوای کوردستان جێگۆڕکێیان پێکراوەو ئەوانەی لەئەرکدا بون لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە.
 
لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕی داعش و مەترسییەکان بۆ سەر کۆبانی لە 2014 و 2015، ئەمریکا هێزێکی بەچەک و کەرەستەی سەربازییەوە ناردە ڕۆژئاوای کوردستان کە نزیکەی 900 سەرباز بون.