شارپرێس:
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران مەرجی وڵاتەكەی بۆ كەمكردنەوەی پیتاندنی پۆرانیۆم ڕاگەیاندو دەڵێت،" تاران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی پیتێنراو کەمبکاتەوە، بەو مەرجەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەواوی ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێندراون".
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند،" جێبەجێکردنی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم تەنیا بەستراوەتەوە بەهەڵگرتنی سزا ئابورییەکان".
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی (ئێرنا)، ئیسلامی جەختی کردوەتەوە، پرۆسەی کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم کارێکی تەکنیکییەو تاران دەتوانێت ئەنجامی بدات، بەڵام چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی واشنتن دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و داراییەکان.
ئەوەش ڕوندەكاتەوە كە، کەمکردنەوەی یۆرانیۆم بەواتای تێکەڵکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو دێت لەگەڵ پێکهاتەی دیکە بۆ نزمکردنەوەی ئاستی پیتاندنەکەی، ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی بەرهەمە کۆتاییەکە بگاتە ئەو ئاستە مەترسیدارەی کە بۆ دروستکردنی چەک بەکاردێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریكا لەگفتوگۆدایە لەگەڵ ئێران بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی پۆرانیۆم و لەبەرامبەر ئەوەشدا چەندین سزای قورسی بەسەر وڵاتەكەدا سەپاندوە.
هاوكات لەهەینی ڕابردوشەوە، گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەستپێكرۆدتەوە.