ئەو کەسەی نارنجۆکێکی بە دیلیڤەری بۆ هاوڵاتییەک نارد دەستگیرکرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند، کە ماوەیەک لەمەوبەر وەک هەڕەشەیەک بە ماتۆڕسکیل نارنجۆکێکی دەستی لەناو کارتۆنێکدا بۆ هاوڵاتییەک نارد.


پۆلیسی کەرکوک باسی لەوەکرد، دەستگیرکردنی ئەو کەسە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بوەو رێکاری یاسایی بەرمبەر دەگیرێتەبەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیس بوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە دەستگیرکراوە.