شارپرێس:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی رایگەیاند، سبەی لەپارێزگاکانی
بەسرە، دهۆک و میسان دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" فەرمانگەی دەنگدان لەڕێی فەرمانگەی کارگێڕی
و دارایی سەر بە کۆمیسیۆن لەڕێێ ماستەر کاردەکانەوە دەستیانکرد بە پارەدارکردنی شایستەکانی
کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی بەسرە، دهۆک و میسان.
ئەوەشتخستەڕوو، ماستەر کاردەکان لەڕێی 41 ناوەندی تۆمارکردن لە لەهەردوو
پارێزگای میسان و دهۆک بەسەر کارمەندان دابەشدەکرێت، لە پارێزگای بەسڕەش لەڕێی 76 ناوەندەوە
بە کارمەندانی سندوقەکانی دەنگدان دەدرێتەوە.
بڕی پاداشتی کارمەندانی سندوقەکانی دەنگدان بەمشێوەیە دەبێت:
-ئەو کارمەندانەی فەرمانبەری حکومەتن
١-هەماهەنگیکار
ناوەندی دەنگدان 300 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان گشتی )
٢-بەڕێوەبەری
وێستگە 200 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان گشتی )
٣-کارمەندی
ناوەند و وێستگەی دەنگدان 150 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان گشتی
)
-ئەو کارمەندانەی خوێندکار یان دەرچون:
١-هەماهەنگیکار
ناوەندی دەنگدان 400 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان گشتی )
٢-بەڕێوەبەری وێستگە 300 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان
گشتی )
٣-کارمەندی
ناوەند و وێستگەی دەنگدان 250 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک (دەنگدانی تایبەت یان گشتی
)
-پاداشتی کارمەندانی یەدەگ بەمشێوەیە دەبێت:
١- فەرمانبەری
حکومی 50 هەزار دینار و نوسراوێکی سوپاس و پێزانین
٢-خوێندکار و دەرچوو 100 هەزار دینار
