شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی
لەبارەی ئاگرکەوتنە لە پاڵاوگەی "سەڵاحەدین 2" لە قەزای بێجی بڵاوکردەوەو دەڵێت، بەهۆی
ئەو ئاگرەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربون.
وەزارەتی نەوتی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" کاتژمێر 7:45 خولەکی ئەمشەو ئاگر پاڵاوگەی سەڵاحەدین 2 لە بێجی کەوتەوەو کاتژمێر 8:15 توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، هۆکاری
ئاگرەکە گۆڕینی ئامێری پانکەرەوە ( کاپیسە) بوە لە پڵاوگەکە، کە بەهۆیەوە کرێکارێک
گیانی لەدەستداوە و 13ی دیکەش بریندارن.