حكومەتی عێراق زمانی كوردی لەیاساو بڕیارەكانی كارادەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق بەشارپرێسی ڕاگەیاند،  100 ئیمزا بۆ كاراكردنی مادەیەكی دەستوری لەبارەی زمانی كوردی لەنوسراو بڕیارو یاساكانی عێراق كۆدەكاتەوەو دەڵێت، سوپاسی هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان و کوتلەکانی دیکە دەكات، کە هاوهەڵوێست بون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە.


پۆڵا سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بەشارپرێسی وت،" لەسەرو بەندی ساڵی نوێی كوردی و زمانی دایكدا لەپەرلەمانی عێراق،  100 ئیمزای فراكسیۆنە جیاجیاكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكردوەتەوە، بۆ كاراكردنی ماددەی4ی دەستوری هەمیشەیی عێراق كەباسی ئەوەدەكات زمانی عەرەبی و كوردی هەردوكیان زمانی فەسمیی وڵاتن، كە دەبێت لەیاساو وتارو نوسراوەكان بەكاربێن و بڵاوبكرێنەوە.

دەشڵێت، لەسەروبەندی ساڵی نوێی كوردی و ڕۆژانی جلی کوردی و زمانی دایکدا، نزیکەی 100ئیمزام بۆ کاراکردنی ماددەیەکی دەستوری لەدەستوری هەمیشەیی عێراقدا کۆکردەوە، بۆ هەموان گرنگە کە چەندە خاڵی ناکۆکمان لەسیاسەتی حوکمڕانیدا هەبێت، بەڵام لەخاڵی «زمان، خاک و نیشتمانەکەماندا» هاوبەش بین. 

ئەم پەرلەمانتارە جەختیشی كردەوەو وتی،" سوپاسی هەڵوێستی فڕاکسیۆنی یەکێتی و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان و کوتلەکانی دیکە دەكات، کە هاوهەڵوێست بون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە.