شارپرێس:
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر3، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کارپێکردن و پلانی کاری مۆلیدەکانیان ڕونبکەنەوە، شارپرێس زانیاری ورد لەسەر گۆرانكاری پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتون بۆ هەر ئەمپێرێک بڕێ 7 هەزار دینار وەردەگیرێتەوە لەهاوڵاتیان.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، چۆنیەتی کارپێکردنی کاتی مۆلیدەکانیش لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی عەرەفە لەکاتژمێر 10 سەرلەبەیانی تا 1 شەو مۆلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن.
ڕۆژی هەینی کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن لەکاتژمێر 5 بەرەبەیان تا کاتژمێر 1 شەو مۆلیدەکان کار دەکەن، دوەم ڕۆژی جەژن تا تەواو بونی ڕۆژانی جەژن مۆلیدەکان لەکاتژمێر 10 بۆ 1 شەو کاردەکەن.
هاوكات، لەدوای تەواو بوونی ڕۆژانی جەژن و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی حکومەت لە کاتژمێر 6:30بەرەبەیان تا 8 بەیانی مۆلیدەکان کاردەکەن و لە4 ئێوارەش تا 1 شەو کاردەکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای دەستپێكردنی جەنگ و هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ڕاگیرانی هەناردەی نەوت و بەرهەمهێنانی غاز، كارەبای نیشتیمانی كەمبوەتەوەو مۆلیدە ئەهلییەكان هاوشێوەی ڕابردو كەونتەوە كار.