کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلاکرایەوە

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی باڵا لەچوارچێوەی هەماهەنگی بۆ شارپرێس ئاشکرایکرد، لەکۆبونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانێتییەکە باسم بەدری وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرا، بڕیاریشە ئەمشەو بەفەرمی رابگەیەنرێت.


 سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە شارپرێسی راگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیادرا باسم بەدری وەک کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکرێت.
شارپرێس زانیویەتی، تا ئێستا کۆبونەوەکە بەردەوامەو بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتودا بەفەرمی کاندیدبونی باسم بەدری رابگەیەنرێت.