شارپرێس:
وتەبێژی پێشوى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەپەیامێکی توند‌و ڕاشکاوانەدا ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکی لەسوریا تەنها لەکەسەکاندا نییە، وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت، "بەڵکو لەبیری بەعسدایە، بەعس تەنها ڕژێمێک نەبوو، بەڵکو بیرۆکەیەک بوو، بۆ ئەوەی بەڕاستی کۆتایی پێبهێنین، دەبێت ئەو بیرۆکەیە لەمێشکەکاندا بمرێت".
فەرهاد شامی وتەبێژی پێشوى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له‌په‌یامێكدا پێیوایە، سەروەریی نیشتمانیی نابێت وەک ئامرازێک دژی پێکهاتە ڕەسەنەکانی سوریا بەکاربهێنرێت، بەڵکو دەبێت پارێزبەندییەک بێت لەدژی دەستێوەردانی دەرەکی.
بەئاماژەدان بەناوچەکانی عەفرین، کۆبانێ‌و دێریک، جەختیکردەوە، ئەم شوێنانە کوردییەتییان بەشێکی دانەبڕاوە لەناسنامەیان، ئەو ڕەخنەی لەو لۆژیکە بەعسییە گرت کە دەیەوێت جیاکاریی لەنێوان پێکهاتەکاندا بکات‌و مافی زمانەوانییان لێ زەوت بکات.
شامی جه‌ختیكرده‌وه، سەروەریی کورد‌و سریانەکان تەنها لەڕێگەی زمانەکەیانەوە بەدیدێت، هۆشداریشیدا، هەر جۆرە پەراوێزخستنێکی زمانی‌و کولتوریی، دەبێتە هۆی ناتەبایی‌و تێکچونی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.
لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردوه، هەر جوڵانەوەیەکی ناڕەزایی دژی بیری پەراوێزخستن، نەک هەر ڕەوایە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانی‌و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤ‌و پێکهاتەکان.
په‌یامه‌كه‌ى شامى له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانى كوردانى حه‌سه‌كه سه‌باره‌ت به‌لابردنى زمانى كوردى له‌سه‌ر تابلۆى دامه‌زراوه‌كانى ڕۆژئاوا ڕایانگه‌یاندبوو، ئه‌و ده‌ستوره‌ى ئێستا له‌سوریا كارى پێده‌كرێت، ته‌نها ڕێگه به‌نوسین به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌دات‌و تائه‌وكاته‌شى ده‌ستورێكى نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێت ناتوانرێت پێشێلكاریى ده‌ستوریى بكرێت، ئه‌و په‌یامه‌ش له‌ناو گه‌لى كورد‌و سه‌ركرده‌كانى ڕۆژئاوادا ناڕه‌زایى‌و كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواداهات.
