کۆتایی جیاوازییەکانی نێوان هەرێم‌و بەغدا.. موسەنا ئەمین وردەکاریی پلانێکی نوێ ئاشکرادەکات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەشارپرێسەوە ڕایدەگەیەنێت، كەدەبێت حكومەتی نوێی عێراق بكرێتە دەرفەتێك بۆ وەرگرتنی بەڵێن تا جیاوازی  لەنێوان ماف و ئیمتیازاتەكانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم و عێراقدا نەهێڵدرێت.


موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بەشارپرێسی ڕاگەیاند، داوایان كردوە ئیمتازاتی موچەخۆران بەتایبەت شەهیدان و زیندانیكراوانی سیاسی هاوشێوەی عێراقی لێبكرێت.

هاوكات  وتیشی،" دامەزراندنیش بۆ  دەرچوانی هەرێم بكرێتەوەو جەختی كردەوە ناكرێت لەعێراق بەردەوما دامەزراندن هەبێت و لەهەرێم چەندین ساڵە وەستابێت".

موسەنا ئەمین باسی لەوەشكرد، ئێستا كە حكومەتی نوێی عێراق تازە پێكدێت دەرفەتە كەبتوانین بەڵێن لەحكومەت وەربگرین كەنرخی سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنی هاوشێوەی عێراق هەرزانبكرێت و لەهمەوو عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە نرخەكان ببێتە ستاندار.