شارپرێس:
هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر جوت سایدی کەلار - دەربەندیخان 26 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن بەشێوازێک کە بۆ هەر سایدێک 13 کامێرا تەرخانکراوە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، کۆمپانیای جێبەجێکار بەتەواوی شوێنی دانانی کامێراکانی دیاریکردوەو پلان و نەخشەی پڕۆژەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردوە، لەئێستاشدا لەقۆناغی چاوەڕوانیکردنی وەڵام و دەستپێکردنی جێبەجێکردنی فەرمی بڕیارەکەدان.
وتیشی، داوا لەشۆفێران دەکات لەئێستاوە ئاگاداری دۆخەکە بن و خۆیان لەگەڵ سیستمی نوێی چاودێرییەکەدا ڕابهێنن تا دوربن لەسزای دارایی.
لەبارەی کامێراکانی نێوان رێگای کفری – کەلار ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەکە لەوێ هەنگاوێک پێشتر کەوتوە لەسەر هەر سایدێکی رێگاکە هەشت کامێرا داندراون و لەئێستادا بەشێوەیەکی ئەزمونی خراونەتەکار تاوەکو لەداهاتودا بەفەرمی سەرپێچییەکان تۆمار بکەن.