واشنتۆن هەڵپەساردنی كاتی سزاكان لەسەر تاران قبوڵدەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەتیمی دانوستانکاری ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە واشنتۆن لەدەقی نوێی پێشنیازەکانیدا، بژاردەی هەڵپەساردنی کاتی یان بەخشین لەسزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێرانی قبوڵ کردوە.


ئاژانسی تەسنیم، لەزاری سەرچاوەیەكی تیمی دانوستانكاری ئێرانەوە ڕایگەیاندوە، ئەمریکییەکان، بەپێچەوانەی دەق و پێشنیازەکانی پێشوتر، لەدەقە نوێیەکەدا ڕازی بون کە لەماوەی بەڕێوەچونی قۆناغەکانی دانوستاندا، بەشێوەییەکی کاتی سزاکانی سەر نەوتی ئێران سڕی بکات.

ئەو ئاژانسە باسی لەوەشکردوە، لایەنی ئێرانی جەخت دەکاتەوە کە دەبێت،"هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری و گشتگیری" سەرجەم سزاکان وەک پابەندییەکی ئەمریکا لەرێککەوتنەکەدا جێگیر بکرێت.

هەروەها لایەنی ئەمریکی، تەنیا پێشنیازی هەڵپەساردنی کاتیی سزاکانی لەلایەن نوسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی داراییە بیانییەکان (OFAC) خستوەتەڕوو، ئەوەش تەنیا بۆ ماوەی گفتوگۆکان تاوەکو کاتی گەیشتن بەتێگەیشتنی کۆتایی.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی (فارس)ی ئێرانی، پەردەی لەسەر لیستێکی پێنج مەرجی ئەمریکا لادا بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ تاران، کە ئێران لەبەرانبەردا پێنج داواکاریی وەک مەرجی بنیاتنانی متمانە خستوەتەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئاگربەستێكی كاتی لەنێوان ئەمریكاو ئێران هەیەو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت پاكستان بۆ رێگریکردن لەودبارە دەستپێكردنەوەی جەنگ بەردەوامە.

بەپەلە