شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق
رەتیدەکاتەوە کە هیچ ئاماژەیەک بۆ هێرشکردنەسەر سعودیە لەناو خاکی عێراقەوە رویدابێت
و دەڵێت، لە سیستمی بەرگریدا هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە تۆمارنەکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەقوڵی نیگەرانین لەو دەنگۆیانەی باس لەهێرشکردنەسەر
دامەزراوەکانی سعودیە لەرێی سێ درۆنەوە دەکرێت، هەروەها بەهۆی قوڵی پەیوەندییە
برایەتی و مێژوییەکانی نێوان هەردوڵات لەسەرجەم بوارەکاندا، جەخت لەسەر هەڵوێستی
خۆمان بۆ رەتکردنەوەی بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ دەکەینەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، زانیاریی
سەرەتاییمان لەبارەی ئامانجگرتنی سعودییە بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیشتوەو بەوردی
بەدواداچون بۆ ئەو زانیارییانە دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستبەجێ دەستیان
بە لێکۆڵینەوەی پێویست کردوە، بەڵام تاکو ئێستا لەرێی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە
هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە بەدینەکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق
داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودیە کرد دەست بە هەماهەنگی و گۆڕینەوەی
زانیاری بکەن لەوبارەیەوە، بۆ ئەوەی بگەن بە زانیاری ورد و ئارامی و سەقامگیری بۆ
هەردوو وڵات بچەسپێرێت.