شارپرێس:
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایكردوه،پێنج هەفتە جەنگو بۆردومان نەک هەر ئێرانی لاوازنەکردوە، بەڵکو کردویەتی بەنەیارێکی سەرسەختتر کە ئێستا باشتر لەجاران دەزانێت چۆن ڕوبەڕوی فڕۆکە پێشکەوتوەکانی ئەمریکا ببێتەوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى ئهمریكى ئاشكرایكردوه، "فەرماندە ئێرانییەکان (پێدەچێت بەهاوکاری ڕوسیا) توانیویانە شێوازی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی (F-15)و (F-35) بخوێننەوە، ئێستا تەکتیکەکانی ئەمریکا بۆ تاران بونەتە شتێکی پێشبینیکراو، ئەمەش وایکردوە، بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران کاراتربن لەخستنەخوارهوهی فڕۆکەکاندا".
باس لهوهشدهكات، تاران سودی لەکاتی ئاگربەست وەرگرتوە بۆ دەرهێنانەوەی سەکۆی موشەکە بالیستییەکانی لەژێر ئەو شوێنانەی کە بۆردومانکرابون، زۆربەی موشەکەکان لەقوڵایی شاخە گرانێتەکاندا شاراونەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکان تەنها توانیویانە دەروازەکانیان بڕوخێنن نەک بنکەکان لەناوببەن.
بەرپرسە ئەمریکییەکە وتویهتى، "جەنگ نەیارێکی ڕەقترو خۆڕاگری دروستکردوە، ئێرانییەکان ئێستا بڕوایەکی تەواویان بەخۆیان هەیە کە دەتوانن گەروی هورمز دابخەنو لێدانێکی کوشندە لەژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو بوەشێنن".
سهرچاوهكان جهختیانكردوهتهوه، ئاستی ئامادەکارییەکانی ئێران گەیشتوەتە قۆناغێک کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی ئەووتۆیان نەماوە، تاران ئێستا بەتاکتیکی نوێوە چاوەڕێی دەسپێکردنەوەی شەڕ دەکات.
