شارپرێس:
حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان
بکاتە هەمیشەیی و دەڵێت،" ئەو کارە لەئەستۆی ئێمەدا نییە ".
حەمید غزی، ئەمینداری گشتیی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەو پرسە بە نوسراوی فەرمی وەڵامی نوسراوێکی بەرزی ئەزمڕ، ئەندامی پەرلەمانی عێراقی
داوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،" بڕیاری جێگیرکردنی گرێبەستەکانی هەرێمی
کوردستان و گۆڕینیان بۆ سەر میلاکی هەمیشەیی، ناچێتە چوارچێوەی پسپۆڕیی حکومەتی
فیدراڵییەوە."
بەگوێرەی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری
گرێبەست هەن و زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی
باڵان، لەدوای سەرهەڵدانی
قەیرانیی داراییش لەهەرێمی کوردستان و زیاتر لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم دامەزراندنی
لەکەرتی گشتی راگرتوە.